فێستیڤاڵانی ساڵانەی زانکۆکە بەڕێوەدەچێت
لە زانکۆی سلێمانی زانست و کولتوور و هونەر یەکیان گرت
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
دوای 23 ساڵ لە راوەستانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە زانکۆی سلێمانی فێستیڤاڵی ساڵانەی خۆی لەژێر دروشمی “زانکۆ لە شاڕێی متمانەی کۆمەڵگەدا” دەستپێکرد.
زانکۆکە 16 کۆلێژ و 70 بەشی هەیە و دەرفەت بە هەموو کۆلێژ و بەشەکان دراوە داهێنان و پڕۆژەکانی خۆیان نمایش بکەن.
لە فێستیڤاڵەکەدا جگە لە بەشداربوونی کۆلێژ و بەشەکان، دەرگا بە رووی زانکۆکانی تر و هەرکەس و کۆمپانیایەکی دیکەدا کراوەتەوە، کە پڕۆژەیان هەبێت و بیانەوێت لەوێ نمایشی بکەن.
سەرەڕای پڕۆژە زانستییەکانی خوێندکاران لە سەرجەم بەشە جیاوازەکان، هەڵپەڕکێ و گۆرانی، پێشانگای فۆتۆگرافی، نمایشی خواردنی کوردەواریش بەشێکن لە فێستیڤاڵەکە.
زانکۆی سلێمانی ساڵی 1968 دروستکراوە و لە 16 کۆلێژ و 70 بەش پێکدێت و زیاتر لە 15 هەزار خوێندکار تێیدا دەخوێنن.
فێستیڤاڵەکە تەنها ئەمڕۆ پێنجشەممە 18.5.2023 تا کاتژمێر حەوتی ئێوارە بەردەوام دەبێت.