مۆلیدەیەکی ئەهلی. وێنە: 964
کاتژمێری کارکردن دیاری دەکات
لە سلێمانی پێوەری زیرەک بۆ مۆلیدە ئەهلییەکان دادەندرێت
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
لە شاری سلێمانی پێوەری زیرەک بۆ مۆلیدە ئەهلییەکان دادەندرێت و ئەرکی دیاریکردنی کاتژمێرەکانی کارکردنی مۆلیدەکان دەبێت.
پێوەرەکە تەواوی ئەو کاتژمێرانە هەژمار دەکات، کە مۆلیدەکان کاری پێدەکەن و پارەکەش لەسەر ژمارەی ئەو کاتژمێرانەی کارکردنەکە دیاریدەکرێت.
لەناوشاری سلێمانی 546 مۆلیدەی ئەهلی کاردەکەن.
تارق سەمین، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، پێوەرەکە لە رێگەی ئەپلیکەیشنێکەوە کارکردنی مۆلیدەکان لای بەڕێوەبەرایەتی کارەبا و لای خاوەن مۆلیدەکە دەردەخات و نە هاوڵاتی و نە خاوەن مۆلیدە مافی نافەوتێت.
تارق سەمین باس لەوەشدەکات، کارەکە کۆمپانیای پێوەری زیرەک دەیکات و ئێستا لە قۆناغی کۆکردنەوەی زانیاریدایە لەگەڵ مۆلیدەکان و دوو تا سێ مانگی تر دەچێتە بوواری جێبەجێکردنەوە.
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد