خۆی کارەباچی بوو

چاککردنەوەی کارەبای ماڵەکەی بووە هۆکاری گیان لەدەستدانی

964+

شلێر سەعید-کۆیە

لە قەزای کۆیە کارەباچییەک ویستویەتی کارەبای ماڵەکەی خۆی چاکبکاتەوە، بەڵام لە کۆڵان بەسەر پلیکانەوە کارەبا لێیداوە و گیانی لەدەستداوە.

ئەو هاوڵاتیەی گیانی لەدەستداوە ناوی ئامانج محەمەدە.

د.بێشە یاسین، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری شەهید دکتۆر خالید لەکۆیە بە 964 ی راگەیاند: کاتێک گەینرایە بەشی فریاکەوتن، دەرکەوت هەر ئەوکاتەی کارەبا لێیدابوو گیانی لەدەستداوە، زۆر هەوڵدرا رزگار بکرێت بەڵام بێ سوود بوو.

بەگوێرەی وتەی د.پێشەوا یاسین، ئەو هاوڵاتییە ویستویەتی کارەبای ماڵەکەی چاکبکاتەوە، لە کۆڵان بەسەر پلیکانەوە کارەبای فشار بەرز (زەخت عالی) لێیداوە.