پزیشكێكی ڤێتەرنەری: رواندز مار و دووپشكی كوشندەی لێیە
964+
فەرهاد حەسەن
لە رواندز وەرزی قهڵاچۆكردنی زیندەوەر و مێش و مەگەز دەستیپێكرد و بەشێك لە هاوڵاتیان روویان لە نۆرینگەکانی ڤێتەرنەری ئەو شارە كردووە بۆ كڕینی دەرمانی جیاجیا، یاریدەدەرێكی پزیشكی ڤێتەرنەریش ئەوە ئاشكرا دەكات، رواندز مار و دووپشكی كوشندەی لێیە.
بڕیار محەمەد عەلی، یاریدەدەری پزیشكی كە نۆرینگەیەكی ڤێتەرنەری لە رواندز هەیە، دەڵێت، ساڵانە لەم وەرزەدا هاوڵاتیان روویان تێدەكەن بۆ كڕینی دەرمانی جیاجیا بۆ قەڵاچۆكردنی زیندەوەرەكان، دەشڵێت “بە هۆی بارانبارینی زۆری ئەمساڵەوە زیندەوەرەكان زۆرتر بوونە”.
ئاماژە بەوەش دەكات، لە گەڕەكەكانی شەهیدان، زێوە و بێخاڵ و گەرەكی نزیك شنگلبانە، جۆرە دووپشكێكی كوشندە هەیە، لە بەشێكی گەڕەكەكانی رواندزیش ماری رەش و بۆرە و كۆرە وەیباب هەن، كە جگە لە ماری رەش ئەوانەی دیکە كوشندەن.
باس لەوەش دەكات، بە هۆی بوونی ئەو زیندەوەرانە ساڵانە لە نەخۆشخانەكان دەرزی دژە پێوەدانی مار و دووپشك زوو كۆتاییان پێدێت، بۆیە دەڵێت، “خەڵك روو لە نۆرینگەکانی ڤێتەرنەری دەكەن و دەرمانەكانی قەڵاچۆكردنی ئەو زیندەوارانە بەكاردەهێنن، بۆ ئهوهى خۆیان لێ بپارێزن.