لە شارەزوور

باندێكی ساغكردنەوەی دراوی ساختە دەستگیر كران

964+
كوردستان ئەحمەد – هەولێر

دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان سێ كەسی بە تۆمەتی ساغكردنەوەی دراوی ساختە دەستگیركرد.

باندەكە سێ كەسن، لە لایەن هێزەكانی ئاسایشی شارەزوورەوە دەستگیركراون و لە 9.5.2023 لەناو قەزای سەیدسادقدا كارەكەیان كردووە.

باندەكە پێنج ملیۆن دیناری ساختەیان لە جۆری 25 هەزاری پێبووە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی ئاسایش، تۆمەتباران لە کاتی ساغکردنەوەی ئەو بڕەپارەیەدا دەستگیرکراون، لە لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و هەرسێکیان بە فەرمانی دادوەر بە مادەی 281 پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.