مووچەی بەشی كوردی كەركوك دەچێتە سەر بەغدا
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
لە پەرلەمانی عێراق ٧١ ئیمزا كۆكراوەتەوە بۆ ئەوەی مووچەی بەشی كوردی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم بخرێتە سەر بەغدا
لە پەرلەمانی عێراق لە لایەن سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكانەوە ٧١ واژۆ كۆكراوەتەوە بۆ ئەوەی مووچە و نەسریەی مانگانەی بەشی كوردی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بخرێتە سەر حكومەتی عێراق.
ئومێد محەمەد وتەبێژی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، قسەی بۆ میدیازان كرد و وتی::”لە كارنامەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی نوێدا لە ماددەی ٢١ دا هاتووە دەبێت مووچە و نەسریەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بخرێتە سەرحكومەتی عێراقی و لەسەر هەرێمی كوردستان نەمێنێت.
ماددەی ٢١ لە كارنامەی سەرۆك وەزیراندا باس لەوەدەكات كە پێوستە مووچە سەرجەم میلاكاتی مامۆستایانی بەشی كوردی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بخرێتە سەر حكومەتی عێراق و لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان نەمێنێت،كە پێكدێت لە مووچەی مانگانە و نەسریەی پێداویستیەكانی بەشی كوردی و سەرجەم ئەو مامۆستایانە بخرێنە سەر بەشی كوردی زانكۆی بەغدا.
پرسیارمان لە شێرزاد رەشید،بەڕێوبەری بەشی كوردی لەناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان كرد ئایا ئەو داواكارییە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ وتی:” ئەمە بڕیارێكی زۆر باشە بەمەرجێك كاریگەری لەسەر سەربەخۆی بەشی كوردی نەبێت و تەنها داراییمان بكەوێتە سەر حكومەتی عێراق.
“بڕیارەكە زۆر باشە بەڵام نابێت كاریگەری لەسەر سەربەخۆیمان هەبێت”
بەشی كوردی لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كێشەی زۆری هەیە،بەڵام نابێت بڕیارەكە ببێتە كێشەیەكی تر و بەشەكەمان سەربەخۆی لەدەست بدات و كۆنترۆڵ بكرێت و ببێتە هۆی ئەوەی بەشە لەرووی كوردییەوەپشتگوێ بخرێت، شێرزاد رەشید وای وت.
لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ٩ هەزار میلاكی پەروەردەی بەشی كوردی هەیە٧ هەزار ٦٠٠ یان مامۆستان و ١ هەزار و ٤٠٠ی دیكەیان كارمەند وپاسەوان و كارگوزار و بەشەكانی دیكەن
تەنها بۆ مووچە مانگانە بڕی ٦ ملیار و ٥٠٠ هەزار دینارە كە ساڵانە دەكاتە٧٨ ملیار دینار و بۆ نەسریەش مانگانە ٥ ملیۆن دیناریان پێویستە كە ساڵانە دەكاتە٦٠ ملیۆن دینار