زیاتر له یه‌ك ملیۆن دۆنم دارستان و پاوان سووتاون
هۆشدارى له سووتانى پاوان و دارستانى هه‌رێم ده‌درێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێكخراوێكی ژینگەیی له هه‌رێمی كوردستان، هۆشدارى له سووتانى پاوان و دارستانه‌كان ده‌دات و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ده‌ركه‌وتنى پووش و پاوانێكی زۆر له داهاتوو ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، به پێی ئامارێكی فه‌رمیش، له ماوه‌ى 12 ساڵى رابردوودا زیاتر له یه‌ك ملیۆن دۆنم، دارستان و پاوان له هه‌رێمی كوردستان سووتاون.
مه‌عروف مه‌جید، سه‌رۆكى رێكخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە، به 964ـى وت، داواكارییان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان و هاوڵاتیان كردووه، بەهۆی زۆری بارانبارین لە وەرزی زستان و بەهاری ئەمساڵ، پوش و پاوانێكی زۆر هەیە لە ناوچە شاخاوی و دەشتاییەكاندا، ئەمەش وایكردووە ئەگەری كەوتنەوەی ئاگر بكرێ بە تایبەتی لەلایەن هاوڵاتییانەوە.
وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێم: له ماوه‌ى 12 ساڵى رابردوودا، یه‌ك ملیۆن و 126 هه‌زار و 538 دۆنم دارستان و پاوان له هه‌رێمی كوردستاندا سووتاون
ئاماژەى بەوەش دا، خۆشبەختانە ساڵی رابردوو بە پێی زانیارییەكانیان كەمترین ئاگركەوتنەوە لە هەرێمی كوردستان روویداوه، وتیشی “ئومێد دەكەین ئەمساڵیش هەروا بێت”.
داواشی له وەزارەتی ئەوقاف كرد، كە یەكێك لە وتارەكانی ھەینیان تایبەت بكەن بۆ قسەكردن لەسەر مەترسی سووتانی دارستانەكان و زیانەكانی و ھۆشیاركردنەوەی ھاوڵاتیان.
بە پێی ئامارێكی فەرمی، وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، له ماوه‌ى 12 ساڵى رابردوودا، یه‌ك ملیۆن و 126 هه‌زار و 538 دۆنم دارستان و پاوان له هه‌رێمی كوردستاندا سووتاون.
ئه‌و ئاماره‌ى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ كه ده‌ست 964 كه‌وتووه، تایبه‌ت به ساڵانى 2010 تا 2021 كە تێیدا له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر له ماوه‌ى 12 ساڵدا 296 هه‌زارو 90 دۆنم و سلێمانى 571 هه‌زارو 661 دۆنم و دهۆك 127 هه‌زار و 689 دۆنم و گه‌رمیان 75 هه‌زارو 138 دۆنم و هه‌ڵه‌بجه 55 هه‌زارو 948 دۆنم، پاوان و دارستان سووتاون.