دیمه‌نێكی كاركردن له دروستكردنى 20 مهتریهكهى دهۆك.. وێنه: شاره‌وانى دهۆك
دروستكردنى شەقامێكی نوێی 20 مەتری له دهۆك ده‌ستیپێكرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پڕۆژەی دروستكردنی شەقامێكی نوێی 20 مەتری، لە دهۆك جێبەجێدەكرێت، وه‌زاره‌تى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، بە تەواوبوونی ئه‌م پڕۆژه‌یه ئاسانكاری زۆرى هاتوچۆ بۆ هاوڵاتیان دروست ده‌بێت.
به‌پێی راگهیندراوێكی وه‌زاره‌تى شاره‌وانى كه ئەمڕۆ چوارشەممە 10.5.2023 بڵاوكراوه‌تەوە، پڕۆژەی دروستكردنی شەقامێكی 20 مەتری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك دەستی به‌كاركردن كردووه.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو پڕۆژەیە لەسەر داهاتی سەرۆكایەتی شارەوانی دهۆك جێبەجێدەكرێت و كەوتووەتە كەرتی 13 ماڵتا ئیسلام لە نزیك یاریگای مینی گوڵفێ.
وەزارەتی شارەوانی باسی لەوەشكردووە، ئەو پڕۆژەیە بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن تیمی ئەندازیارانی سەرۆكایەتی شارەوانی دهۆكەوە سەرپەرشتی جێبەجێكردنی دەكرێت، ده‌شڵێت “بە تەواوبوونی ئه‌م پڕۆژه‌یه كاریگەرییەكی زۆر باشی لەسەر ئاسانكردنی هاتوچۆ و بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی سنووری شارەوانییەكە دەبێت”.