لە خانەقین 100 کارتۆن خواردنەوەی کحول دەستی بەسەردا گیرا

964+

زینوێ حەسەن

100 کارتۆن خواردنەوەی کحولی لە بازگەی باوە مەحمود دەستی بەسەردا گیرا.

دوای چوونە بواری جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی خواردنەوە کحولییەکان لە قەزای خانەقین، دوکانەکانی فرۆشتنی مەی و کحول داخراون.

لە قەزای خانەقین تەنیا سێ دوکانی فرۆشتنی کحول بوونی هەیە.

ئەو بارەی دەستی بەسەردا گیراوە، لە کەلارەوە بەرەو خانەقین دەچوو، لە بازگەی باوە مەحمود دەستی بەسەردا گیراوە.

بەپێی زانیارییەکانی 964، بارەکە 100 کارتۆن خواردنەوەی کحولی بووە.

سەرچاوەیەکی باڵا لە پۆلیسی خانەقین بە 964ـی وت، بارهەڵگرەکە لە گەرمیانەوە بەرەو خانەقین هاتووە، بەڵام لەلایەن ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەستی بەسەردا گیراوە.

پێداچوومەوە: فەرمان سادق