پۆلیسێكی دارستان و ژینگەی هەرێمی كوردستان لەكاتی رزگاركردنی ماسیەك لە تۆڕێكی راوكردنی ماسی لە دەریاچەی دەربەندیخان، ئەم وێنەیە لە سۆشیاڵ میدیای پۆلیسی دارستانی سلێمانیەوە وەرگیراوە.
11 تۆڕی دیكە كۆكرانەوە
راوچی واز لە ماسییەكانی دەربەندیخان ناهێنێت
كوردستان ئەحمەد
لە دەریاچەی دەربەندیخان 11 تۆڕی دیكە دەستیان بەسەردا گیرا و ئەو ماسیانەشی بە تۆڕەكەوە بوون، رزگاركران.
پۆلیسی دەربەندیخان لە فەیسبووك، سێ وێنەی داناوە و نووسیویەتی، لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینی دەریاچەی دەربەندیخاندا،11 تۆڕی ماسیان كۆكردووەتەوە، ژمارەیەك ماسی پێوە بووە، ماسییەكان خرانەوە ناو ئاوەكە و تۆڕەكانیش دەستیان بەسەردا گیرا.
لە وێنەكاندا دەردەكەوێت، پۆلیسێك سەرقاڵی كۆكردنەوەی تۆڕەكان و لێكردنەوەی ماسییەكانە، لەوەرزی قەدەغەكردنی ماسیدا پۆلیسی ژینگە و دارستان، رۆژانە دەرچوونی تایبەتیان هەیە بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە ماسی راودەكەن و داو و تۆڕ دەنێنەوە.
لە هەرێمی كوردستاندا لە رۆژی 3.5.2023ی هەموو ساڵێكەوە تا 16.6ی بەهۆی وەرزی زاوزێ و دانانی گەرا لەلایەن ماسییەكانەوە، راوەماسی و دانانی تۆڕ و داو قەدەغە دەكرێت.