ئەنجامی یانسیبی ڤیزای ئەمریکا بۆ ساڵی 2024 راگەیەندرا

964+

فەرمان سادق

ئەنجامی یانسیبی ڤیزای ئەمریکی بڵاوکرایەوە، کونسڵخانەی ئەمریکاش دەڵێت: دەزانین هەمووتان چاوەڕێی هاتنی ئەو رۆژەتان دەکرد.

کەمێک پێش ئێستا، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە پەیجی تایبەتی خۆی رایگەیاند، ئەوانەی داواکاریان پێشکەشکردبوو بۆ پڕۆگرامی ڤیزەی ھەمەجۆر ناسراو بە ڤیزەی یانسیب یاخود پڕۆگرامی گرین_کارد بۆ ساڵی 2024 ئێستا دەتوانن بەدوای ئەنجامی داواکاریەکەیان بگەڕێن بە کردنەوەی ئەم لینکە: https://dvprogram.state.gov/ESC

کونسوڵخانەی ئەمریکا دەشڵێت: رەچاوی ئەم رێنماییانە بکەن:

1- ئاگاداربە وێبسایتە ساختەکان هەڵتنەخەڵەتێنن. تەنیا Electronic Diversity Visa Program (state.gov)<https://dvprogram.state.gov/> وێبسایتی تایبەتە بەم پڕۆگرامە.

2- بۆ ئەوەی بتوانیت چێکی ناوەکەت بکەیت لەسەر وێبسایتەکە دەبێت ئەو ژمارە تایبەتەت پێ بێت کە دوای پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بۆت هاتووە.

3- کلیک کردن لەسەر (Check Status) کە لەسەر وێبسایتەکە هەیە Electronic Diversity Visa Program (state.gov)<https://dvprogram.state.gov/>، تەنیا رێگەیە بۆ ئەوەی بزانیت هەڵبژێدراویت بۆ پڕۆگرامەکە یاخود نا، واتە بە هیچ شێوەیەک بە ئیمەیڵ یاخود بە تەلەفۆن و تێکست ئاگادار ناکرێیتەوە لە ئەنجامەکە.

4- ئەگەر ژمارە تایبەتەکەت لێ ونبووە، ئەوا دەتوانیت بچیتە سەر وێبسایتەکە Electronic Diversity Visa Program (state.gov)<https://dvprogram.state.gov/> و کلیک لەسەر (Forgot Confirmation Number) بکە تاوەکو دووبارە داخڵکردنەوەی ئەوەی داوات لێدەکرێت لەسەر وێبسایتەکە.

5- تکایە لە بیرت بێت کاتێک ناوت دەردەچیت، ئەوە گەرەنتی وەرگرتنی ڤیزەکە ناکات. کاتێک ناوت دەردەچێت، واتە دەتوانیت داواکاری بۆ ڤیزەکە پشکەش بکەیت. (ڤیزەی هەمەجۆر، ڤیزەی کۆچ).

6- ئەگەر ناوەکەت دەرچوو، ئەوا خۆت بە دەستی پارەی ڤیزەکە دەدەیت، ئەویش یا لە کونسوڵخانە یانیش لە باڵوێزخانە دەبێت بە پێی رێنماییەکان. واتە بە هیچ شێوەیەك پارە بۆ کەس مەنێرە.

8- ئەو کەسانەی ناویان دەرچووە بۆ پڕۆگرامەکە، تکایە ئاگاداربن کە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر مامەڵەی ڤیزەی کۆچ لە ناویدا ڤیزەی هەمەجۆر رایی ناکات.