دیمەنێک لە یاریی رابردووی نێوان هەردوو یانە لە ریاز. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ئه‌مڕۆ پاڵه‌وانی ئاسیا ده‌رده‌كه‌وێت
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه كاتژمێر 12:00ی نیوه‌ڕۆ به كاتی كوردستان، یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پاڵه‌وان ده‌رده‌كه‌وێت.
هه‌ردوو یانه‌ی ئۆراوا رێد دیامۆندزی ژاپۆنی و هیلالی سعوودی له یاریگه‌ی سایتاما له ژاپۆن رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
یاریی چوون هه‌فته‌ی رابردوو له ریاز كرا و به 1-1 گۆڵ ته‌واو بوو.
ئه‌مڕۆش هه‌ردوو یانه جارێكی دیكه رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، كه یاریی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا، به پێی سیستمی خوله‌كه له دوو یاریی “چوون و گه‌ڕانه‌وه” پێكهاتووه.
هیلالی سعوودی، به چوار نازناو، براوه‌ی زۆرترین نازناوی خولی پاڵه‌وانانی ئاسیایه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئۆراوا رێدی ژاپۆنی دوو جار نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه.
براوه‌ی نازناوه‌كه وه‌ك نوێنه‌ری ئاسیا به‌شداریی مۆندیالی یانه‌كان ده‌كات.