رێگاى گونده‌كانى خاڵخاڵان قیڕتاو ده‌كرێن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌ستكراوه‌ به‌ قیڕتاوكردنى رێگاى گونده‌كانى سنوورى ناحیه‌ى خاڵخاڵان و به‌ دوو قۆناغیش ته‌واو ده‌كرێت، سه‌رۆكى شاره‌وانی ده‌ڵێت، له‌ قوناغی یه‌كه‌مدا 10 كیلۆمه‌تر و له‌ دووه‌میشدا هه‌شت كیلۆمه‌تر قیڕتاو ده‌كه‌ین.

ئازاد عاسی عه‌لى، سه‌رۆكى شاره‌وانىی خاڵخالان، به‌ 964ـى راگه‌یاند “قیڕتاوكردنه‌كه‌ بۆ رێگا سه‌ره‌كییه‌كانى نۆ گوندى ئه‌و سنووره‌ ده‌كرێت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، پڕۆژه‌ى قیڕتاوكردنه‌كه‌ له‌ لایه‌ن به‌شی ئه‌ندازیارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى رێگاوبانى كه‌ركوك سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت، وتیشی “بودجه‌ى ته‌رخانكراو بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ چوار ملیار دیناره‌”.

به‌ قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانیی خاڵخاڵان، ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ زووتر له‌ واده‌ى دیاریكراوى خۆیدا ته‌واو ده‌كرێت، ماوه‌ فه‌رمییه‌كه‌ى مانگێكی دیکەی ماوه‌، به‌ڵام له‌ ماوه‌ى 10 رۆژی دیکەدا ته‌واو ده‌كرێت.

ناحیەی خاڵخاڵان دەکەوێتە سنووری ناحیەی شوانى سه‌ر به‌ قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، لە رووی جوگرافییەوە سەر بە پارێزگای کەرکوکە، بەڵام لە رووى ئیداره‌ییه‌وه‌ سه‌ر به‌ حکومەتی هەرێمی کوردستانە.