دەرمانە دەستبەسەردا گیراوەکە - وێنە: 964+
"هۆکاری سەرەکی شیرپەنجەن"
لە سلێمانی سێ تۆن دەرمانی ساختەی کشتوکاڵی دەستیبەسەردا گیرا
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
قایمقامییەتی سلێمانی دەستیبەسەر سێ تۆ دەرمانی ساختەی کشتوکاڵیدا گرت و دەڵێت، مادەیەکی تێدایە هۆکاری راستەوخۆی شێرپەنجەیە.
دەرمانەکە لە لایەن کەسێکەوە لە کۆگایەک دروستکراوە و بە نرخی براندە جیهانییەکان بە جوتیاران فرۆشراوە.
قایمقاییەتی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 3.5.2023 لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، بەشێک لەو دەرمانانە مادەی سارپەرماثرینی و چەندین مادەی قەدەغەکراوی دیکەی تێدایە و یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنچە.
دەرمانەکان لە جۆری قڕکەری نەخۆشییە کشتوکاڵییەکان و بەهێزکەری بەرهەمەکانن، ئەوە سەرەڕای ئەوەی مادەی قەدەغەکراوی تێدا بووە.