كۆڵانی دوو گه‌ڕه‌كیشی چه‌وڕێژ ده‌كرێن
به‌م نزیكانه شه‌قامه گشتییه‌كه‌ى پێنجوێن نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره به‌م نزیكانه ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شه‌قامى گشتى ناو سه‌نته‌رى قه‌زاى پێنجوێن بكرێت و شاره‌وانیش ده‌ڵێت، “له‌گه‌ڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌و شه‌قامه به‌شێك له كۆڵانه‌كانى قه‌زاش چه‌وڕێژ ده‌كرێن”.
له ساڵى 2014ـه‌وه كۆمه‌ڵێك پڕۆژه بۆ ناو سه‌نته‌رى قه‌زاى پێنجوێن بڕیاری جێبه‌جێكردنیان درابوو، به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه تا ئێستا كاریان له‌سه‌رنه‌كراوه.
جگه له پڕۆژه‌ى رێگاوبان، دروستكردنى باخچه‌یه‌كى گه‌وره و هۆڵێكی گه‌وره‌ى وه‌رزشی و قیرتاوكردنى گه‌ڕه‌كه‌كانى رزگارى و مامۆستایانیش له‌و پڕۆژه وه‌ستاوانه‌ن.
ئه‌میر سۆفی جه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانىی پێنجوێن، به 964ـى وت، “هه‌موو رێكاره‌كانى كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شه‌قامی سه‌ره‌كى ناو سه‌نته‌رى پێنجوێن ته‌واوكراون، وا بڕیاره به‌م نزیكانه ده‌ست به‌و پڕۆژه‌یه بكرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كۆمپانیای جێبه‌جێكار چه‌كى بانكیشی بۆ كراوه و چاوه‌ڕێى وه‌رگرتنى پاره‌یه له بانك، وتیشی، “بودجه‌كه‌ى زیاتر له 400 ملیۆن دینارى بۆ دابینكراوه”.
به‌ڕێوه‌به‌رى راگەیاندنی شارەوانیی پێنجوێن، باسی له‌وه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شه‌قامه گشتییه‌كه‌ى پێنجوێن كارى چه‌وڕێژكردن بۆ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكیش ده‌كرێ و وتیشی “هه‌مان ئه‌و چه‌و و قیره‌ى له‌نۆژه‌نكردنى ئه‌و شه‌قامه سه‌ره‌كییه ده‌ستمان ده‌كه‌وێت، به‌شێك له كۆڵانى گه‌ڕه‌كه‌كانى پێنجوێنى پێ چه‌وڕێژ ده‌كه‌ین”.