ئەمڕۆ ئیفراز سێ دەكرێتەوە

964+
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
ئەمڕۆ بۆری ئیفراز سێ دەكرێتەوە و ئاو دەگەڕێتەوە بۆ هەولێر.

به‌ هۆى كاركردن له‌ پڕۆژه‌ى ئاوى ئیفراز سێی هه‌ولێر، به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانى ئه‌و پارێزگایه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتى بێ ئاو بوون و ئەمڕۆ چارەسەر كرا.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوبەری گشتی ئاوی هەرێمی کوردستان بە 964ی راگەیاند، بۆریەكە بە تەواوەتی چاككراوە و ئەمڕۆ ئاوەكە دەكرێتەوە و ئاو دێتەوە بۆ هەولێر، بەڵام نازانم بە دیاریکراوی کاتژمێر چەند دەگاتە ماڵان، هێندە نەبێت دڵنیانی دەدەین ئەمڕۆ ئاو دەگەڕێتەوە.

ئاوی گەڕەكەكانی زانكۆ ، باداوا، ئیسكان، فەرمانبەران و چەند گەڕەكێكی دیكە، چارەسەر دەبن

بۆریی ئاوی ئیفراز سێ بەتەنها ٪40ی ئاوی هەولێر چارەسەر دەكات.

بۆری ئیفراز سێ، پڕۆژەکە 11 کیلۆمەترە و گوژمەکەی 21 ملیار دینارە، لە قۆناغی یەکەم لەو شوێنە دەستمان پێکرد کە زۆربەی شکانەکان لەو شوێنە بوو، قۆناغی یەکەم نزیکەی سێ کیلۆمەترە بە گوژمەی چوار ملیار و 357 ملیۆن دینار جێبەجێ کرا.