ته‌رمی كارمه‌ندێكی فڕۆكه‌وانى “به‌حرێن”ی له پزیشكی دادی هه‌ولێره
964+
فەرهاد مەلا حەسەن
فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی فڕۆکەوانیی کەنداو کە هی وڵاتی بەحرەینە، كه ئاڕسته‌ى گه‌شته‌كه‌ى به‌ره‌و پاریسی پایته‌ختى فه‌ڕه‌نسا بوو به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانى یه‌كێك له كارمه‌ندانى تیمى فڕۆكه‌وانی، به‌ناچاری له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌ربیل، نیشته‌وه‌و ته‌رمی كارمه‌نده‌کەش رەوانەی پزیشكی دادی هه‌ولێر کرا.
لە راگەیێندراوێکدا هێڵی فڕۆکەوانی کەنداو “خەلیج”، کە هێڵێکی فڕۆکەوانی وڵاتی بەحرێنە، ئاماژه به رووداوەکە دەکات و روونی دەکاتەوە کە بەهۆی تێکچوونی بارى تەندروستیی یەکێک لە ئەندامانی تیمه‌كه، رێڕه‌وى گەشتەکەیان لە بەحرەین بۆ پاریس بە ناچاری گۆڕیوە و بە ناچاریی لە فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌ربیل لە هەولێر نیشتووەتەوە.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه بێت، بڕیار بووە ئەمڕۆ گەشتی ژمارە (GF19) لە فڕۆکەخانەی بەحرەینەوە بەرەو فڕۆکەخانەی دیگوول لە پاریس بەڕێکەوێت، بەڵام ئه‌ندامێكی تیمه‌كه‌یان تووشی جەڵتەی دڵ دەبێت و بەهۆیەوە گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
فڕۆکەی هێڵی کەنداوی بەحرەینی، سەرەخۆشیی لە کەسوکاری ئەو کارمەندەیان دەکات و دەڵێت، دواتر “لە گەشتەکەیان بەرەو پاریس بەردەوام بوون.”
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته 964+ چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به ئه‌حمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئه‌ربیل كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانیش كه 964+ له سه‌رچاوه‌یه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، ته‌رمی كارمه‌نده كۆچكردووه‌كه‌ى هێڵی فڕۆكه‌وانى كه‌نداوى به‌حرێنی هێنراوه‌ته داد پزیشكی هه‌ولێر، بۆ لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری مردنه‌كه‌ى.