لە بەردەرکی سەرا خوێندکاران پشکنین بۆ ددانی ھاوڵاتیان دەکەن

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی ددان لە بەردەرکی سەرای سلێمانی بێ بەرامبەر پشکنین بۆ ھاوڵاتیان دەکەن، بانگھێشتیان دەکەن بۆکۆلێژەکەیان.

ساڵانە لە کاتی وەرزی خوێندندا سەردانی چەند شوێنێک دەکەن بۆ پشکنینی دانی ھاوڵاتیان، ئەمڕۆ لە بەردەرکی سەرای سلێمانی بێبەرامبەر پشکنینیان بۆ ھاوڵاتیان دەکرد.

ئەو کەسانەی پێویستیان بە چارەسەر ھەبێت بانگھێشتی کۆلێژی ددانیان دەکەن لە زانکۆی سلێمانی، بۆ ئەوەی بە بڕێک پارەی کەم ددانیان بۆچارەسەر بکەن.

رەوا سدیق خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دان بە 964ی وت، سەردانی قوتابخانە و خەڵوەتگەی پیرانیان کردووە، ئەمڕۆ لەبەردەرکی سەراش پشکنین دەکەن و بۆ سبەینێ دەچنە سەھۆڵەکەی سلێمانی.

پێداچوونەوە: توانا نەقی