وێنەکان لە پەیجی تایبەتی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی
ئەمڕۆ یاریی کۆتاییە
پێشمەرگەی سلێمانی دەیەوێت ببێتە پاڵەوانی عێراق
+964
یادگار محەمەد – سلێمانی
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ئاماده‌كاری كردووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی باله‌ی عێراق و ئه‌مڕۆ یارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌یه.
لە هۆڵی شەعب لە شاری بەغدا و بە ئامادەبوونی جێگر و بەشێکی زۆری ئەندامانی دەستەی کارگێریی یانە، تیپی بالەی پێشمەرگە دوا ئامادەکارییەکانی کرد بۆ یارییەکەی به‌رامبه‌ر یانه‌ی غازی جنووب.
عەلی تەها کاپتنی یانەی پێشمەرگە بە تۆڕی 964 ـی راگەیاند، هەرچەندە یانەی غاز یەکێکە لە تیپە هەرە بەهێزەکان بەڵام تیپەکەمان لە رووی پلان و تەکتیکەوە ئامادەیە بۆ یارییەكه.
وتیشی “بەشێک لە هاندەران و پەرلەمانتارانی کورد لە عێراق و جێگر و ئەندامانی دەستەی کارگێریی یانەکەمان لە یارییەکە ئامادە دەبن وەک پاڵپشتییەک بۆ یاریزانان، هەربۆیە هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین تا نازناوەکە بهێنینەوە بۆ شاری سلێمانی”.
بڕیارە ئه‌مڕۆ دووشەممە 1. 5. 2023 کاتژمێر 7.30 خولەک لە هۆڵی شه‌عب لە شاری بەغدا دوایاری وەرزی ئەمساڵی خولی بالەی یانە پلە نایابەکانی عێراق لە نێوان هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و غازی جنوب بەڕێوەبچێت و براوه ده‌بێت پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا