سلێمانی خۆی بۆ یارییە گرنگەکە ئامادە دەکات

964+

یادگار  محەمەد – سلێمانی

تیپی تۆپی پێی یانەی سلێمانی لەسەر ئامادەکارییەکانی بەردەوامە بەمەبەستی گەیشتن بە خولی نایابی کوردستان.
دوای بەدەستهێنانی پلەی سێیەمی ریزبەندی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، تیپی تۆپی پێی یانەی سلێمانی رۆژانە لەسەر یاریگای مەلعەبەکە مەشق و راهێنانەکانی ئەنجام دەدات بە مەبەستی رووبەڕووبونەوەی یانەی خاوەن پلەی 14ـی ریزبەندی خولی نایابی کوردستان.
ئەیاد شەمسوڵای راهێنەری سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەت بە 964 وتی: لە دوای تەواوبونی رکابەریەکانی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، تیپەکەمان دوای پشوویەکی کورت دەستمان بە ئامادەکارییەکان کردووەتەوە، تاوەکو ئامادەبین بۆ ئەو یانەیەی کە لە خولی نایاب رووبەڕوومان دەبێتەوە.
راهێنەری یانەی سلێمانی ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە تا ئێستا هیچ یاریزانێکی نوێمان نەهێناوە، لە بەرامبەردا دەستبەرداری سێ یاریزان بووین.
لە دوا کۆبونەوەی خۆی، فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان، رۆژی 16.52023ـی دیاری کرد بۆ یاری نێوان هەردوو یانەی خاوەن پلەی 14ـی خولی نایاب و یانەی سلێمانی کە پلەی سێیەمی خولی یانە پلە یەکەکانی گرتووە، یارییەکەش لەسەر یاریگای یانەی هەندرێن لە شاری هەولێر بەڕێووە دەچێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی