بە عەریف حەمەتاڵ ناسرابوو

هونەرمەند هادی مەحمود گیانی لەدەستدا

964+

کەمێک بەرلەئێستا هونەرمەند هادی مەحمود ناسراو بە عەریف حەمەتاڵ، لە تەمەنی 53 ساڵیدا بەهۆی جەڵدەی دڵەوە گیانی لەدەستدا.

پەیامنێری تۆڕی 964 لەبەردەم نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی رایگەیاند، ئەو هونەرمەندە ئەمشەو براوەتە نەخۆشخانەکە و لەوێش گیانی لەدەستداوە.

هادی مەحمود لەدایکبووی ساڵی 1970ی گەڕەکی سابوونکەرانی شاری سلێمانییە. ئەکتەر بووە و زیاتر بە رۆڵە کۆمیدییەکانی ناسراوە.

لە ساڵی 1997ـەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و لە چەندان دراما و فیلم و شانۆدا بەشداری کردووە.

ئەو هونەرمەندە دوای بەشداریکردنی لە زنجیرەی تەلەفزیۆنی گەردەلول ناوبانگی زۆری پەیدا کرد، بەتایبەت کە رۆڵی عەریف حەمەتاڵی دەبینی و ئەو نازناوەشی لەو زنجیرەیەوە وەرگرت.