كه‌ریم بنزێما هاته پله‌ی دووه‌می گۆڵكارانی لالیگا به 17 گۆڵ..فۆتۆ: سۆشیال میدیا
كه‌ریم بنزێما هاتریكی تۆمار كرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له خولی پله یه‌كی ئیسپانیا یانه‌ی ریال مه‌درید بردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی تۆمار كرد، كه‌ریم بنزێماش سێ گۆڵی تۆمار كرد.
كه‌مێك پێش ئێستا یاریی ریال مه‌درید و ئه‌لمیریا له گه‌ڕی 32ی خولی ئیسپانیا به سه‌ركه‌وتنی ریال مه‌درید به 4-2 گۆڵ كۆتایی هات.
له یارییه‌كه‌دا كه‌ریم بنزێما دره‌وشایه‌وه و سێ گۆڵی “هاتریك” تۆمار كرد، گۆڵه‌كه‌ی دیكه‌ش رۆدریگۆ تۆماری كرد.
هه‌روه‌ها گۆڵه‌كانی یانه‌ی ئه‌لمیریا “لاتزارۆ ماركێز و لوكاس رۆبێرتۆن” تۆماریان كرد.
بنزێما به‌م هاتریكه، ژماره‌ی گۆڵه‌كانی گه‌یانده 17 گۆڵ و ئێستا به یه‌ك گۆڵ كه‌متر له دوای لێڤاندۆڤسكیی هێرشبه‌ری بارسێلۆنایه، كه له پێشه‌نگی گۆڵكارانی خوله‌كه‌یه به 18 گۆڵ.
مه‌درید به‌م بردنه‌وه‌یه ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 68 خاڵ و له دوای بارسێلۆنای پێشه‌نگه، كه 76 خاڵی هه‌یه.
هاوكات ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10:00 بارسێلۆنا یاریی خۆی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریال بێتیس ئه‌نجام ده‌دات.