ئەمڕۆ باران بە نمە دەبارێت و سبەی بارانە

964+

فەرمان سادق

لە 48 کاتژمێری داهاتوودا، ئاسمان ساماڵە و لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور، بەڵام باران نابارێت و پلەکانی گەرماش تاوەکو دوو پلە بەرزتر دەبنەوە.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:

ئەمڕۆ هەینی 28.4.2023
کەش/ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێم ئەگەرێکی لاواز هەیە بۆ کەمێک نمەباران.
پلەکانی گەرما/ بەنزیکەی ( 1 تـــا 2 ) پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
خێراى با / مام ناوەند دەبێت (10 – 20) کم/ک.
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە.

سبەی شەممە 29.4.2023
کەش/ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمەباران لە کات و ناوچەی جیا جیا هەیە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ رێژەی دابارین لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان زیاتر دەبێت، لە هەندێک ناوچە لە ئەنجامی زیاد بوونی خێرایی با ئەگەری هەبوونی تۆز و خۆڵێکی کەم هەیە.
پلەکانی گەرما/ کەمێک نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
خێراى با / لەسەر خۆ – مام ناوەند دەبێت (10 – 20) کم/ک، هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 6 – 8 ) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 30 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 27 پلەى سیلیزى
دهۆک: 29 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 34 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 28 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 29 پلەى سیلیزى
سۆران: 26 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 36 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى 28.4.2023