ناو بازاڕی قەزای تەلەعفەر. وێنە: سۆشیال میدیا
لە تەلەعفەر تەقینەوە بووە و شەش کەس بریندارن
964+
هه‌ژین رێكانى – دهۆك
بەگوێرەی سەرچاوەیەک، لە قەزای تەلەعفەری پارێزگای نەینەوا بۆمبێک تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە شەش کەس بریندار بوون.
عه‌مید مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى ته‌له‌عفه‌ر به 964ـى راگه‌یاند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له مه‌یدانى ئاژه‌ڵانى ته‌له‌عفه‌ر روویداوه و به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س بریندار بوونه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دووان له‌و شه‌ش برینداره به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كانیان ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانى موسڵ كراون و ئه‌وانه‌ى تریش له ته‌له‌عفه‌ر چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه.
بەگوێرەی زانیارییەکان، گومان دەکرێت بۆمبێکی پاشماوەی رێکخراوی داعش تەقیبێتەوە.