ئه‌مشه‌و لووتكه‌ی پرێمه‌رلیگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
له یاریی لووتكه و هه‌ره‌به‌هێزی خولی نایابی ئینگلیزی، هه‌ردوو یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی و ئارسیناڵ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، كه له پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می خوله‌كه‌ن.
یارییه‌كه كاتژمێر 10:00 ده‌سپێده‌كات و ئارسیناڵ له پله‌ی یه‌كه‌مه به 75 خاڵ و مان سیتی به 70 خاڵ له پله‌ی دووه‌مه، به‌ڵام سیتی دوو یاریی كه‌متر كردووه و فشاری زۆری له‌سه‌ر ئارسیناڵ كردووه.
چاودێران پێیان وایه ئه‌م یارییه تاراده‌یه‌كی زۆر، پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئینگلته‌را یه‌كلاده‌كاته‌وه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مشه‌و:
نۆتێنگهام فۆرست – برایتۆن 9:30
چێڵسی – برینتفۆرد 9:45
وێستهام – لیڤه‌رپوول 9:45
مانچێسته‌ر سیتی – ئارسیناڵی 22:00.