منداڵی ئۆتیزم هاوكاری دەكرێت
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
لە هەولێر كەمپینێك هاوكاریكردنی توشبوانی ئۆتیزم بەڕێوەدەچێت و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت
ئایە شەوكەت، روێژكاری رێكخرای سەنگینە بۆ هاوكاری لێقەوماوان بە +964ی راگەیاند:” ئەمرۆ ٢١ تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە پاركی شانەدەری هەولێر كەمپینێكیان بۆ هاوكاری منداڵانی ئۆتیزم راگەیاندووە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و هاوكاری ئەو منداڵانە دەكرێت كە توشی ئۆتیزم بوون.
تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ منداڵی ئۆتیزم بەشداریان لە كەمپینەكەدا كردووە،و زیاتر لە ٨٠٠ منداڵی ئۆتیزم لە هەولێر هەیە، هەر خێزانێك نەتوانێت منداڵەكەی بنێرێتە سەنتەرەكانی چارەسەر و پێداویستیەكانی بۆ دابین بكات رێكخراوەكەمان لە خەرجی تەواوی پێداویستییەكان لە ئەستۆ دەگرێت بۆ ماوەی ساڵێك لە كرینی دەرمان و پێداویستیەكان، ئایە شەو كەت وای وت.
وەك پشتیوانیەك لە كەمپینەكە پارێزگاری هەولێر و چەندین پەرلەمانتار و هونەرمەند دینە و هەڵكەوت زاهیر بەشداریان لە كەمپینەكەدا كردووە.ئۆتیزم نەخۆشییەکی ئاڵۆزی مێشکە و بەهۆی کێشە لە کۆئەندامی دەمار دەردەکەوێت واتا بریتیە لە تێكچوونی باری گەشەكردنی ئەقڵ، كە كاریگەری لەسەر مێشك دەبێت لەڕووی چالاكی كۆمەڵایەتی و پەیوەندییەكانی بەدەوروبەرەوە لە سێ ساڵی یەکەمی تەمەنی مرۆڤدا دەرەکەوێت