"داوای چارەسەر دەكەن"

“نزیکەی 14 ساڵە ئاوی گوندەکەمان پیسە”

+964
هێڤی دێوالی- دهۆك

گوندی باجلور دەکەوێتە سنووری پارێزگای دهۆک، هاوڵاتییەکی گوندەکە دەڵێت ئاوی گوندەکەمان بۆ هیچ شتێک سوودی نییە.

پەیامنێری 964 چوەتە گوندەكە، گفتوگۆ لەگەڵ هاوڵاتیانی گوندەكە دەكات و باسی دۆخی گوندەكەیان بۆ هێڤی دێوالی دەكەن، ئەوان دەڵێن گیرۆدەی ئاوی پیسی گوندەكەیانن چەندینجار داوایانكردووە بۆیان چارەسەر بكرێت، بەڵام تا ئێستا چارەسەر نەكراوە.

هاوڵاتیانی گوندەكە زۆر نیگەرانن لە پیسبوونی ئاوی گوندەکەیان و داوا دەكەن بەزووترین كات بۆیان چارەسەر بكرێت، چەندین كەسیش بەهۆی ئاوەكەوە توشی نەخۆشی بوون.

گوندی باجلور سەربە ناحیەی زاوێتەیە، سێ كیلۆمەتر لە دهۆكەوە دوورە، زیاتر لە 150 ماڵ لە گوندەكەدا دەژین، سەرقاڵی باخداری و ئاژەڵداری دەكەن.