“دووچاری گەورەكانیش دەبێت”
گۆران عەبدوڵا: ئەو نەخۆشیەی لەنێو منداڵانی هەڵەبجە تۆمارکراوە مەترسیدارە
964+
كوردستان ئەحمەد
ئەو نەخۆشیەی كە لە هەڵەبجە بڵاوبوەتەوە مەترسی گەورە لەسەر ژیانی منداڵان دروستدەكات و دەبێت زوو چارەسەر بكرێت، ئەمە قسەی د.گۆران عەبدوڵایە.
لەماوەی رابردوودا نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك لە نێو منداڵانی هەڵەبجە بڵاوبوەتەوە، تا ئێستا 40 منداڵ داخڵی نەخۆشخانەكانی هەڵەبجە كراون.
تۆڕی 964 وەك پیشەیەكی میدیایی بەدوای ئەو نەخۆشیەو هۆكارەكەی و چۆنیەتی چارەسەركردنەكەیدا رۆشتوە، گفتوگۆیەكی تایبەتی لەگەڵ دكتۆر گۆران عەبدوڵا كردووە، دەربارەی نەخۆشیەكە دەڵێت: زۆر مەترسیدارە و دەبێت بەزوترین كات چارەسەر بكرێت.
دكتۆر گۆران عەبدوڵا دەڵێت: دەبێت سود لە تواناكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی وەربگیرێت بۆ چارەسەری كێشەكە.
گفتوگۆكە دەخولەكە، دكتۆر گۆران عەبدوڵا پسپۆڕی نێودەوڵەتی بواری پزیشكیە و ئەندامی چەندین رێكخراوی تەندروستی جیهانییە، لە بەریتانیا دەژیت و لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتییە پزیشكیەكان چەندین رێنمایی نێودەوڵەتی لەبواری پزیشكی بڵاوكردوەتەوە.