گەشتیاران سەردانی قەڵای هەولێر دەكەن

+964
شیراز عەبدوڵا- هەولێر
لە رۆژانی جەژندا،گەشتیارانی ناوخۆ و دەرەكی سەردانی قەڵای هەولێر دەكەن و دەڵێن چێژ لە شوینەكەوەردەگرن.

دیمەنەكانی قەڵا باڵەخانە كۆنەكان دیمەنێكی تایبەتیان هەیە و گەشتیاران لە رۆژهەڵات و باكوری كوردستانەوە هاتوون و سەردانی دەكەن.

دوو هاوڵاتی گەشتیار كە لە رۆژهەڵاتی كوردستانەوە هاتوون، قسە بۆ شیراز عەبدوڵا پەیامنێری 964دەكەن و دەڵێن، لە رۆژهەڵاتی كوردستان جەژنەكان زۆر بەخۆشی بەڕێدەكەن، بەڵام لە هەولێر زیاتر سیمای جەژنی پێوەدیارە و چێژێكی تایبەتی هەیە.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد