تەحسینی خۆشی و شادی
جەژن واتە كەیف و خۆشی و هەڵپەڕكێ
+964
میلاد جەلال- كەلار
تەحسینی خۆشی وشادی، یەكێكە لە كەسایەتیە كۆمەڵایەتیەكانی كەلار، بە قسەخۆش و هەڵپەڕكێ و شادی بەناوبانگە.
لەگەڵ میلاد جەلال، پەیامنێری 964 گفتوگۆدەكات و دەڵێت، جەژن واتە خۆشی و شادی، دوا لە خەڵكی دەكەم مڕو مۆچ نەبن و ژیانیان بە خۆشی و شادی بەسەرببەن، ناخۆشی و خەم ناتوانێت مرۆڤ لە كێشەكان رزگاربكات.
تەحسین دەڵێت، كێشەی لەگەڵ هیچ كەس نییە و داوا لە هاوڵاتیانیش دەكات بەخۆشیەوە جەژن و رۆژە خۆشەكانیان بەسەرببەن و سەردانی یەكتری بكەن.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد