یازده گه‌ڕه‌كی دهۆك بێ ئاو ده‌بن
964+
عەمار عەزیز – دهۆك
فەرمانگەی ئاوی دهۆك رایگه‌یاند، له سبه‌یه‌وه و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ ئاوی یازده گه‌ڕی شاره‌كه‌یان بێ ئاو ده‌بن، ئه‌مه‌ش به هۆی به‌ستی دوو هێلی تازه و سه‌ره‌كی ئاو.
ڤەگێر ئەحمەد بەرێوەبەری فەرمانگەی ئاوی دهۆك به 964+ وت: “له سبه‌ی ٢١ی تشرینی دووه‌م و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ، گه‌ڕه‌كه‌كانی (گرێ باسێ، نوهەدرا، شەهیدان، جەمعیەی کۆن، شاخکێ، گوندی شاخکێ، شێلێ، زۆزان، کانی خشمانا، خەبات، ئازادی، بازاڕی دهۆک، گەلی بازاری هاوچەر) بێ ئاو ده‌بن.
وتیشی: “بەرێوەبه‌رایه‌تییه‌كه‌مان هەردوو هێڵی سەرەکی ئاو، قەبارە ٧٠٠ قه‌باره و ٩٠٠ ملم ده‌به‌ستێت، لە پرۆژەی پاڵدانی ئاو لە سێمێل بۆ پرۆژەی پاڵدانی ئاو لە گرێ باسێ، به‌م هۆیه‌وه ئه‌و گه‌ڕه‌كانه بێ ئاو ده‌بن”.
“بڕینی ئاو لەو گەڕەکانە بۆ ئه‌وه‌یه دەمانەوێت بۆریەکەی پێشتر بگۆڕین و قەبارەی بۆریەکەش بگۆڕین، بۆ ئەوەی ئاو لە چەند شوێنێک زیاتر بکەین، ئەو گەڕەکانەی کە لەم دوو رۆژە بێ ئاو دەبن، کێشەی کەمیی ئاویان نییە، بەڵام لە چەند شوێنێک بڕێکی کەم ئاو دەگاتە ماڵان، بۆیه دەمانەوێت هاوسەنگییەک دروست بکەین و هه‌موو شوێنه‌كان وه‌ك یه‌ك ئاویان بۆ بچێت” ڤەگێر ئەحمەد وای وت.
لە سەنتەری شاری دهۆک ٧٢ هەزار هاوبەشی ئاو هەیە، ئاوی ماڵان لە رووباری دیجلەوە دێت، پرۆژی ئاوی ماڵان لە گوندی خراپ دێمەوە، دێتە قەزای سێمێل.