یاریی شەوی رابردووی نێوان بایرن میونشن و مانچێستەر سیتی. فۆتۆ: AFP
پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دوای گه‌یشتنی چوار یانه به قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، هه‌وادارانی وه‌رزشی و هانده‌رانی چاوه‌ڕێی دوو دیداریی ئاگرینی قۆناغی پێش كۆتایی ده‌كه‌ن.
هه‌ر چوار یانه‌ی “ریال مه‌درید، مانچێسته‌ر سیتی، ئینته‌رمیلان و ئه‌ی سی میلان” گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی پێش كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو به گه‌یشتنی مانچێسته‌ر سیتی و ئینته‌رمیلان، یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شت كۆتاییان هات.
به پێی ئه‌و تیروپشكه‌ی كه پیش‌تر كراوه، یارییه‌كانی پێش كۆتایی له رۆژانی 9 و 10ی ئایاری داهاتوو ده‌كرێن، یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ش له 16 و 17ی هه‌مان مانگ.
هه‌روه‌ها یاریی كۆتاییش له 10ی حوزه‌یرانی داهاتوو له ئیسته‌نبۆڵ ده‌كرێت.
یارییه‌كانی پێش كۆتایی
یاریی چوون
ریال مه‌درید – مانچێسته‌ر سیتی 9ی ئایار
میلان – ئینته‌رمیلان 10ی ئایار
یاریی گه‌ڕانه‌وه
ئینته‌رمیلان – میلان 16ی ئایار
مانچێسته‌ر سیتی – ریال مه‌درید 17ی ئایار.