"شەشی دیکەش بریندار بوون"

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەک سێ کەس گیانیان لەدەست دا

+964
سیروان خورشید  – خورماتوو

ئاگرێکی گەورە لە باڵەخانەیەک لە شاری تکریتی سەر بەپارێزگای سەڵاحەدین کەوتەوە و سێ کەس گیانیان لەدەست دا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون، هۆکاری ئاگرەکەش تائێستا نەزانراوە.

یاسین محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین بە964ـی وت، “شەوی رابردوو باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی کە مۆبیلیاتی تێدا دەفرۆشرا، لە شەقامی زهوری شاری تکریت ئاگری گرت و بەوهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و شەشی دیکەش بریندار بوون، ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە خاوەنی باڵەخانەکە و برایەک و کوڕەکەی بوون لەگەڵ شەش کرێکاری دیکەدا، کە لەوێ ئیشیان کردووە.

وتیشی، تائێستا هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە، جگە لە زیانی گیانی، زیانێکی ماددی زۆریشی لێکەوتووەتەوە و پۆلیس و تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن”.

شایەتحاڵێک لە نزیک رووداوەکە بە 964ـی وت، کەمتەرخەمی و درەنگ بەدەمەوەهاتنی تیمەکانی بەرگریی شارستانی وایکرد ئاگرەکە زیاتر تەشەنە بسێنێ و لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

شۆرتی کارەبا ئاگری لە نەمامگەیەکی خانەقین بەردا

شۆرتی کارەبا ئاگری لە نەمامگەیەکی خانەقین بەردا