لە ماوەی مانگێکدا 12 نرخەکەی دابەزیوە
دۆلار هەڵکشایەوە
964+
فەرمان سادق
بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی رووەوە هەڵکشانەوەیە، ئەمەش لە کاتێکدایە بەراورد بە مانگێک پێش ئێستا 12 هەزار لە نرخەکەی دابەزیوە.
بۆ ئەمڕۆ سێشەممە 18.4.2023، بەهای دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی هەر 100 دۆلار بە 144.400 دینارە کە هەمان نرخی ئێوارەی دوێنێیە کە بازاڕی بۆرسەی دراو داخرا.
عەبدولخالق ئیسماعیل، مامەڵەکاری دراوە بە 964ـی وت، لە ئێستادا نرخی 100 دۆلار لە بۆرسەی هەولێر و سلێمانی 144.400 دینارە، بەڵام بەغدا 144.350 دینارە.
بەپێی بەدواداچوونێکی 964 دەردەکەوێت ئەو نرخەی ئەمڕۆ بەراورد بە 10 رۆژ پێش ئێستا کە 100 دۆلار بەرامبەر بە 143.700 دینار بوو، ئەوا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار هەڵکشاوەتەوە، بەڵام بەراور بە ماگێک پێش ئێستا ئەوا نرخەکە 12 هەزار دینار دابەزیوە.