یانەی نەورۆز ئامادەكاری بۆ یارییەكانی دەكات

964+
یادگار محەمەد- سلێمانی

یانەى نەورۆزە لەسەر یاریگاى زانکۆ مەشق و راهێنانەکانى چر کردۆتەوە بەمەبەستى ئامادەکارى بۆ یارى داهاتوویان  یاریزانانى یانەکەش وەک خۆیان دەڵێن دوو بردنەوەى رابردوو لە یاریگاى خۆیان بووەتە هۆکارى بەرزکردنەوەى ئاستیان تاوەکو بەرامبەر بە زەورا ئەنجامێکى باش بەدەست بهێنن .

گەڕی داهاتووى خولى عێراق بۆ یانەکەى شارى سلێمانى ئەرکێکى قورس دەبێت ، یانەى نەورۆز بەبێ باشترین یاریزانى هێڵى بەرگرى و سەرکردەى تیپەکەى کە دیار یاخى یە گەشتى شارى بەغدا کە بەهۆى کەڵەکە بوونى کارتە زەردەکانییەو ناتوانێت لەو یارییەدا ئامادەبێت ، یاریدەدەرى راهێنەرى یانەکەش دەڵێت یاریزانمان هەیە کە بتوانێت بۆشایی دیار پر بکاتەوە .

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد