شەش رۆژە گوندێکی ناحیەی گردەسێن بێ ئاوه
964+
عەمار عەزیز – دهۆک
به‌قسه‌ى موختارى گوند، ماوه‌ى شه‌ش رۆژه، دانیشتوانی گوندی ئیسماڤا لە سنوری ناحیەی گردەسێن بێ ئاوى خواردنه‌وه‌ن، هۆكاره‌كه‌ش لافاوە، كه زیانى به بۆری ئاوی گوندەکە گه‌یاندووه.
نزیکەی 100 خێزان لە گوندی ئیسماڤا دەژین، گونده‌كه بە دووری 40 کێلومەتر دەکەوێتە سنوورى ئه‌و ناحیەیه له قەزای ئاکرێ.
عەبدولرەحمان عەلی، موختاری گوندی ئیسماڤایە بە 964ی وت “شەش رۆژە بەهۆی شکانی بۆریەکانی ئاوی گوندەکە، بێ ئاوین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، رۆژی 12ی ئەم مانگە به‌هۆى لافاوێکی یەکجار گەورە زیان به بۆریەکانی ئاوی گوندەکەیان گه‌یشتووه و به‌هۆیه‌وه هه‌شت بۆری شەش مەتری شکاون، تا ئێستا چاکنەکراوەتەوە.
به‌قسه‌ى ناوبراو دوێنێ لیژنەیەک لە بەرێوەبه‌رایەتی ئاوی ئاکرێ سەردانی شوێنەکەیان کردوە، ده‌ڵێت “بەڵێنیان داوە بۆمان چاکبکەنەوە”.
عەبدولرەحمان عەلی وتیشی “دووری نێوان ئەو کانیاوەی ئاوی گوندەکەى لێدێت و سەنتەری گوند دووهەزار 286 مەترە، 381 بۆری شەش مەتری دانراون، لە ئێستادا خەڵکی گوندەکە رۆژانە بە تەنەکە و دەبە دەچنە کانیاوێك و بۆخۆیان ئاو دەهێنن کەئەویش 10 خوڵەک لەگونده‌كه‌مانه‌وه دوورە”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن