لە ئاکرێ و ئامێدی كه‌رتى گه‌شتیاری زه‌ره‌رمه‌ندی لافاوهكهن
964+
عه‌ممار عه‌زیز – دهۆك
بارانبارینه بهخۆڕهكهى ئه‌م دواییه‌ى هه‌رێمی كوردستان، له ئاكرێ و ئامێدی زۆرترین زیانى به‌ر كه‌رتى گه‌شتیارى گه‌یاندووه، گه‌شتوگوزارى ئه‌و دوو شوێنه‌ش پشتڕاستى ده‌كه‌نه‌وه.
حارس نعمەت، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبه‌رایەتی گەشتوگوزاری ئاکرێ بە 964ـی راگه‌یاند “ئەو لافاوانەی لە سنوری قەزای ئاکرێ روویاندا، زۆرینەیان بەر شوێنە گەشتیارەکان کەوتوون، له‌وانه‌ش شوێنه‌كانى سیپە، کانی زەرک، بە گشتی حه‌وت شوێنى گەورەن، زیانی دارایی نزیکەی 20 دەفتەر دولاریان به‌ركه‌وتووه”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، هەندێک شوێن زۆر بەجوانی رازێنرابوونه‌وه بۆ جەژنی رەمەزان و پێشوازیکردن لە گەشتیاران، بەڵام ده‌ڵێت “لافاو هەمووی لەگەڵ خۆی برد، هەر ئەمەش وا دەکات بۆ ئەم جەژنە ژمارەیەکی زۆر کەم لە گەشتیاران روو لە قەزای ئاکرێ بکەن”.
لایخۆشییه‌وه، حەمید محەمەد ساڵح، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ئامێدی بە 964ـی وت، پشکی شێری زیانەکانی لافاو بەر ناوچەکانی گەشتوگوزاری سنوری قەزای ئامێدی کەوتووه، ده‌شڵێت ” جگه له هاوینههەوارهكانى سیلاف و گەلی ئاڤۆکێ، دووکەری چەمانکێ، گەلی مازێ، گەلی ئاڤۆکێ، گەلی گەرەگۆ و ئاشەوا، لە ناحیەی دێرەلوک زیان بە نزیکەی 13 شوێنی گەشتیاری تر کەوتووە”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن