پێکدادانی ماتۆڕسکیل و پیکابێک

گیانلەدەستدانی دوو کەسی لێکەوتەوە

964+

هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ

کەمێک لەمەوبەر لە رێگای نێوان قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی تەکیە، پێکدادان لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و سەیارەیەکی جۆری تۆیۆتا پیکاب روویداوە، بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی شۆفێر و سەرنشینی ماتۆڕەکە.

ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە، خەڵکی ناحیەی تەکیەی کاکەمەندن و پیشەیان بەقاڵن و کارەکەیان بە ماتۆڕێکی سێ تایە کردووە.

مەمەد دارەوان بەڕێوەبەری ناحیەی تەکیە  بۆ 964 وتی، ئەو گەنجانەی گیانیانلەدەستداوە خەڵکی تەکیەی کاکەمەندن، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە خاڵکی سلێمانییەو خۆی رادەستی پۆلیس کردووە.

عومەر عەلی، بەڕێوەبەری هاتوچۆی چەمچەماڵ بە 964ی راگەیەند، تا ئێستا نەیانزانیوە خەتای کامیان بووە، سبەینێ سەیری کامێراکانی چاودێری دەکەنەوە و ئێستا ئۆتۆمبێلەکە دەستی بەسەردا گیراوە.

وتیشی، لەسەر رێگاکە بەنزینخانەیەکی لێیە و ماتۆڕەکە ویستویەتی بەنزین بکات کاتێک هاتووەتە سەر شەقامەکە رووداوەکە روویداوە

پێداچوونەوە: توانا نەقی