هەندرێن لە شەقلاوەی بردەوە

964+

مەریەم ئەحمەد – هەولێر

یانەی هەندرێن لەسەر یاریگای خۆی بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە شەقڵاوەی بردەوە و پێگەی خۆی لە خولی نایابی  كوردستان بەهێزتر كرد.

کاتژمێر 3:30ـی ئەمڕۆ هەینی 14.4.2023، لە گەڕی 26ـی خولی نایابی كوردستان یانەی هەندرێن لە نێو یاریگای خۆی میوانداری یانەی شەقڵاوەی كرد.

یاریەكە لە یاریگای هەندرێن بەڕێوەچوو، هەندرێنیەكان لەگەل فیكەی ناوبژیوان دەستیان بە هێرشبردنكرد، ئەوەبوو لە خولەكی شەشی یارییەکە توانیان گۆلی پێشكەوتن لە رێگای یاریزان محەمەد هاوار تۆمار بكەن.

لە خولەکی 35ـی یارییەکەدا ئەبولفەزڵ گۆڵی یەکسانی بۆ شەقڵاوە تۆمار کرد، بەڵام پێش کۆتایی هاتنی گێمی یەکەم، یاریزان هێمن نازم لە خولەکی 45 گێمی پێشکەوتنی تۆمار کرد و یانەکەشی بە سەرکەوتن لە گێمی یەکەم لێی دەرچوو.

یاریزانانی هەندرێن بەردەوام بوون لەسەر ئاستە بەرزەکەیان، لە خولەكی 68 گۆڵی سێیەم و خولەكی 70 گۆڵی چوارەم و دڵنیاییان تۆمار کرد، بەڵام شەقڵاوەییەکان ئامادە نەبوون خۆیان بە دەستەوە بدەن و لە خولەکی سێی کاتی زیاد کراو، گۆڵی دووەمی خۆیان تۆمار کرد، بەڵام ناوبژیوان دواتر فیکەی کۆتایی لیدا و یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

پێداچوونەوە:ڵ فەرمان سادق