لە هەریر

لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی برایە تەمەن 45 ساڵەکەی خۆی کوشت

964+

ئاکام غەفور

ئەمڕۆ هەینی 14.4.2023 لە ناحیەی هەریر کەسێک برا گەورەکەی خۆی کوشت.

پۆلیسی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، رووداوەکە کاتژمێر 2:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ روویداوە.

ئەو کەسەی تاوانەکەی ئەنجامداوە ناوی (ع،ک،ح) بووە، لەسەر کێشەیەکی خێزانی براکەی خۆی بەناوی (وەلید،ک،ح) کوشتووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، کەسی کوژراوە تەمەنی 45 ساڵە، خێزاندارە و باوکی پێنج منداڵە.

وەلی باقی، بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر بە وەکالەت بۆ 964 قسەی کردووە و پشتراستی رووداوەکەی کردەوە و دەڵێت، دەستمان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.

وتیشی “بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو دوو برایە کێشە لە نێوانیاندا هەبووە لە کۆندا قسەیان لەگەڵ یەکتر نەبووە”.

لە راگەیەنراوەکەی پۆلیسی هەولێر ئەوەش هاتووە، تا ئێستا تۆمەتبارەکە دەستگیر نەکراوە.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق