لافاو زیانی بە کشتوکاڵی تەقتەق گەیاندووە-وێنە: 964+
باران و لافاو زیانی بە كشتوكاڵی كۆیە گەیاندووە
+964
شلێر سەعید – کۆیە
بەهۆی باران بارینی بەلێزمە و بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی زێی بچوک، لە سنوری ناحیەی تەقتەق بەشێک لە جوتیاران كشتوكاڵەکانیان ژێرئاوكەوتوون.
بەدەر لە زەویە كشتوكاڵیەكانی سنورەكە زیان بەرتەواوی ناوچە گەشتیاریەكانی ناوچەكەش گەیشتووە.
بیلال عومەر جوتیارێكی سنوری ناحیەی تەقتەقە بە 964ی وت، هەموو پێداویستیەکانم بە قەرز هێناوە کە ئێستا هیچ بەرهەمێکمان نەبێت بەچی ئەو قەرزانە بدەمەوە.
بیلال داوای قەرەبوو لە حكومەت دەكات.
ئاوی زێی بچوک بۆ 80 سم بە بەراورد لە پێشتر بەرزبوەتەوە..
ئاسۆمستەفا بەرێوەبەری ناحیەی تەقتەق بە964 ی وت، لە رێگەى لیژنەیەکەوە خەمڵاندن بۆ زەرەرو زیانەكانی هاوڵاتیان دەکەین، بەڵام لەتوانای ئەواندا نییەلەئێستادا قەرەبوو یان بکەنەوە.
باران بەشێكی زۆر لە زەویە كشتوكاڵیەكانی راماڵیوە، ئەوەش زیانی گەروەی بە جوتیارەكان گەیاندووە.
پێداچوونەوە: کوردستان ئەحمەد