"سەرجەم دامودەزگاكان دەگرێتەوە"
حكومەت لە سۆران كردیە پشوو
964+
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
سبەینێ پێنجشەممە، لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كرایە پشوو
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كەمێك پێش ئێستا راگەیەنراوێكی بڵاوكردوەتەوە و دەڵێت،
بەهۆی داخرانی بەشێكی زۆری رێگا سەرەكییەكان لە قەزا و ناحییەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بڕیاریدا سبەی پێنجشەممە پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم دامودەزگا حكومییەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
ئەم بڕیارە بۆ سەرجەم ناوەندەكانە جگە لەو بەڕێوەبەراتیی و فەرمانگانەی دەوامی ئێشكگرییان هەیە.
نوسینگەی تایبەتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران