کەشناسی: با و بۆرانەکە بەردەوام دەبێت

964+
دێسکی کوردی

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، ئەمشەویش با و بۆرانەکە بەردەوام دەبێت، بە تایبەتی لە سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجە.

بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بە دیاریکراوی باسی لەوە کردووە، لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا، بارانی بەلێزمە لە رۆژهەڵاتی سلێمانی، باکوری کەرکوک، زۆربەی ناوچەکانی هەڵەبجە، گەرمیان و دەڤەری پشدەر دەبارێت.

بە قسەی ئەو وەزارەتە لە کاتەکانی درەنگی ئەمشەودا ئەو ناوچانە بارانیان لێ نابڕێت.

هەروەها رێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردووەتەوە، کە دەڤەری بارزان بە 128 ملیم زۆرترینە و خانەقین بە شەش ملیم کەمترینە.

کەشناسی: با و بۆرانەکە بەردەوام دەبێت