جەماوەری یانەی ڤایادۆلید. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
داوای ده‌ركردنی رۆناڵدۆ ده‌كرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
جه‌ماوه‌ری یانه‌ی ڤایادۆلید، داوای رۆیشتنی رۆناڵدۆی به‌ڕازیلی له یانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، كه سه‌رۆكی یانه‌كه‌یه و خاوه‌نی %72ی پشكه‌كانی یانه‌كه‌یه.
جه‌ماوه‌ری یانه‌كه له رۆناڵدۆ تووڕه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی خۆزێ رۆخۆی پاچیتای راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی دا، دوای ئه‌وه‌ی تیپه‌كه به 0-6 گۆڵ به ریال مه‌درید دۆڕا.
جه‌ماوه‌ری یانه‌كه له یاریی رابردووی تیپه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ریال مایۆركا، لافیته‌یان هه‌ڵدا و نووسیبویان “رۆناڵدۆ بۆ ده‌ره‌وه”.
هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان لێی هه‌بوو، رۆناڵدۆ له بری ڤایادۆلید، له شاری مه‌درید نیشته‌جێیه.