لە بارەی پشووی بەیانی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا بڕیاریان دا

964+

لە بارەی راگەیاندنی پشوو بەهۆی ئەو شەپۆڵە بارانەی بڕیارە سبەی چوارشەممە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا دەسەڵات دەداتە زانکۆکان بۆ راگەیاندنی پشوو بە پێی پێویستی.

لە لایەکی دیکەوە وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە، بۆ پشوو دەسەڵات دەدەنە پەروەردەکان، بە گوێرەی بارودۆخی خوازراو.

دەزگەی کەشناسی ماوەی هەفتەیەکە هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین دەدات.

دەقی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا

راگەیەنراوێکى بەپەلە لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە بارەى پێشبینییەکانى دامەزراوەى کەشناسى و بوومەلەرزە …
بە پشتبەستن بە پێشبینییەکانى دامەزراوەى کەشناسى و بوومەلەرزەى هەرێمى کوردستان، کە هۆشدارى داوە لە بارەى شەپۆڵێکى (باران بارینى بەلێزمە) و (هەروە بروسکە) و (ئەگەرى لافاو) بۆ ئەم مەبەستە لە پێناو پاراستنى سەلامەتى گیانى خوێندکاران و قوتابیان  مامۆستایان و فەرمانبەرانى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە هەردوو کەرتى گشتى و تایبەت، لەسەر فەرمانى وەزیرى خوێندنى باڵا و .توێژینەوەى زانستى، دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆکى زانکۆکان بۆ ئەوەى لە کاتى پێویستدا پشووى فەرمى رابگەیەن