بەم بەیانییە زووە بە 8 کیلۆ ماسییەوە دەستگیرکرا

فەرمان سادق

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 11.4.2023، هاوڵاتییەک لەکاتی راوی ماسی دەستگیرکرا.

دەستگیرکردنی ئەو هاوڵاتییە لە کاتێکدایە ئێستا وەرزی قەدەغەی راوی ماسییە، ئەو کەسەشی دەستگیر کراوە لە سنوورى قەزای سەیدسادق بووە و لەکاتى راوکردنى ماسیدا دەستگیرکرا.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادق لە راگەینەدراوێکدا دەڵێت، لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سەیدسادق بۆ سـەر دەریاچەی دەربەندیخان بە مەبەستی رێگریکردن لـە راوکردنی نایاسایی، کەسێک دەستگیرا و دەستبەسەر چوار ماتۆڕسکیل سێ دەسـکەدا و 8.5 کیلۆ ماسی راوکراو دوو تۆڕی راو گیرا.