ئه‌وقافى هه‌ڵه‌بجه: سه‌عاته‌كانتان بگۆڕن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئه‌وقافی هه‌ڵه‌بجه داوا له مزگه‌وت و ماڵه‌كانى سنووره‌كه‌ی ده‌كات سه‌عاته‌كانيان هاوتاى ئه‌و رێكخستنه‌وه‌یه نوێیه بكرێت كه كاته‌كانى بانگدانى بۆ دیاریكراوه.
ئارام شێخ جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە، به 964ـى راگه‌یاند، له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كی باڵاوه، كار له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ى كاته‌كانى بانگدان كراوه، وتیشی “ماوه‌ى سێ ساڵه كار له‌سه‌ر ئه‌و رێكخستنه‌وه‌یه ده‌كرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه جیاوازى كاته‌كان به‌ر له رێكخستنه‌وه و دواى رێكخستنه‌وه‌ى، نزیكه‌ى پێنج تاكو 12 ده‌قیقه بووه.
باسی له‌وه‌شكرد، پێویسته ته‌واوى ئه‌و سه‌عاتانه‌ش كه تایبه‌تن به كاته‌كانى بانگدان، هاوتاى رێكخستنه‌وه نوێیه‌كه بكرێن كه له ته‌واوى مزگه‌وته‌كان و به‌شێك له ماڵه‌كانى هه‌ڵه‌بجه هه‌ن”.
پێشتر لیژنەی رێکخستنەوەی کاتەکانی بانگدان لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە، پاش گفتۆگۆ و چەندجار دانیشتن و قسەکردن لەگەڵ لیژنەی رێکخستنەوەی کاتەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی، رێککەون لەسەر دانانی خشتەی سەرجەم کاتەکانی بانگ لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری.