بیۆنسێ لە پلەی یەکەمی وەرگرتنی خەڵاتی گرامی ٢٠٢٣ دایە

ئەدێڵ کێبڕکێی دەکات

پەرستۆ ساڵح- لایف ستایل

ناوی بەربژێرەکان بۆ وەگرتنی خەڵاتی گرامی بۆ ساڵی ٢٠٢٣، بڵاوکرایەوەو بیۆنسێ پێشەنگەو ئەدێڵ رکابەریەتی.

هونەرمەندی بەناوبانگی جیهانی، بیۆنسێ، لەپلەی یەکەمی لیستی پاڵێوراوانی خەڵاتی گرامی دایە بۆ ساڵی ٢٠٢٣، هاوکات ئەدێڵیش رکابەری دەکات.

ئەکادیمیای تۆمارکردنی بەربژێرانی بۆ خەڵاتی گرامی ٢٠٢٣، کە خەڵاتێکی تایبەتە بە میوزیک و گۆرانی، بۆ خەڵاتی ئەمساڵ بینۆسێ، بە ئەلبومی “ڕێنێسانس” بەشداری کردووەو بەربژێرە بۆ وەرگرتنی نۆ خەڵات، هەروەها ئەدێڵ بەربژێر کراوە بۆ وەرگرتنی حەوت خەڵات.

خەڵاتی گرامی، لەلایەن ئەکادیمیای نیشتمانی بۆ تۆماری هونەر و زانست پێشکەش دەکرێت، بە یەکێک لە بەناوبانگترین خەڵاتە میوزیکیەکانی ساڵانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دادەنرێت و لە مانگی شوباتی هەموو ساڵێک بەڕێوەدەچێت و پۆلێن کراون بۆ ١٠٨ خەڵات.

میدیازان دەزانێت، بیۆنسێ لە مێژووی کاری هونەری خۆیدا زۆرترین جار بەربژێر بووە بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە، بەمەش لەگەڵ هاوسەرەکەی، جەی زەی کە ئەویش هونەرمەندێکی گۆرانیبێژە، ژمارەی پێوانەییی بەربژێربوونی بە ٨٨ جار، یەکسان کرد.

ئەدێڵ، کە رکابەری بیۆنسێ یە، خاوەنی ٢٨ خەڵاتی گرامی یە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە جیهانییە بەناوبانگەکان و ناوی لەناو لیستی کاریگەرترین کەسایەتیەکان دایە.

بیۆنسێ 41 ساڵ، خەڵکی ویلایه‌تی تەکساسە، سه‌ره‌تای گۆرانی وتنی له‌گەڵ گروپی دیستنی چایڵد بووه،‌ دواتر جیابووەته‌وه ‌و به‌ته‌نیا کاریکردووه‌‌، له‌ زۆربه‌ی گۆڤاره‌کان وه‌ک “تایمز و فۆربسی ئه‌مریکی” ناوی خراوه‌ته‌ لیستی که‌سایه‌تییه‌ کاریگه‌ره‌کان.