“دزەکان ماڵێکی رەحیماوا بە تەواوەتی دەبڕن”

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
ماوەیەکە دیاردەی دزیکردن لە گەرەکی رەحیماوەی باکوری شاری کەرکوک سەری هەڵداوە، تا ئێستا دزەکان دەستگیر نەکراون.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 9.4.2023 چەند دزێک دەچنە ماڵی هاڵاتیەک لە گەرەکی رەحیماوە، دخزەکان بە هەلیان زانیووە کە خاوەنەکەی لە ماڵ نەبووە توانیویانە 50 مسقاڵ زێڕ و زیاتر لە هەشت ملیۆن دینار و 1700 دۆلاریان دزیوە و هەڵاتوون.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک زانیاریەکانی تۆڕی 964ی پشت راستکردەوە وتی، ئێوارەی یەکشەممە ئەو خێزانە لە ماڵ نەبوون ئەو دزانە بە هەلیان زانیوە و چونەتە ماڵەکە و ئەوەی ویستویانە بردوویانە،
لە ئێستادا پۆلیسی رەحیماوا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لەسەر روداوەکە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، لە سێ مانگی رابردوودا چەند حاڵەتێکی دیکەی دزی کردن هەبووە بۆ “نمونە لە فلکەی ئیخوانی رەحیماوا دزێک دەچێتە دوکانێکی تایە فرۆشەوە زیاتر لە دوو دەفتەر دۆلار و 40 وەرەقە و 11ملیۆن دیناری عێراقی دەدزێت”.
لەماوەی کەمتر لەمانگێکدا ئەمە دووەم حاڵەتی دزیکردنە لەو دوکانانە و تائێستا دزکە دەستگیرنەکراوە ، هەروەها لە نێو ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیەک بڕێک پارە دزراوە، جگە لەوە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیەک لە جۆری پیکاب دزرا، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک دزەکە دەستگیرکرا.

پێداچوونەوە: توانا نەقی