لە هەرێم خوێندویانە
دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی ناوچە جێناکۆکەکان دادەمەزرێندرێن
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
1683 دەرچووی کۆلێژەکانی پزیشکی و تەندروستی ناوچە جێناکۆکەکان لە لایەن وەزارەتی تەندروستی عێراقەوە دادەمەزرێندرێن.
ئەو دەرچووانە لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان خوێندوویانە و دانیشتووی ناوچە جێناکۆکەکان.
ژمارەیان 2223 دەرچوو بوون، بەڵام پێشتر 540 کەسیان دامەزرێندرا بوون.
سۆران عومەر، پەرلەمانتاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی 964ـی وت، “ئێستا وەزارەتی تەندروستی عێراق رەزامەندی داوە بەوەی ئەوانیان پێویستە و دایاندەمەزرێنن”.
ئەو دەرچووانە ئێستا لە مامەڵەکردن و ئامادەکردنی دۆسیەکانیاندان بۆ دامەزراندنەکە. سۆران عومەر وای وت.